چین ناچار بوو نەخۆشخانەیەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بكاتەوە

 

 

لە كاتێكدا كە چین سەركەوتنی خۆی بەسەر نەخۆشی كۆرۆنا ڕاگەیاند بەڵام بە ھۆی بوونی دەیان تووشبووی دیكە ناچار بوە نەخۆشخانەیەك تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لەسەر سنوری ڕووسیا بكاتەوە.

 

ئەو نەخۆشخانەیە لە ٥٨٠ قەرەوێڵە پێك ھاتوەو دەكەوێتە شاری سویفنی سەر سنور لەگەڵ ڕووسیا

 

بەرپرسانی چین دەڵێن ھۆكاری كردنەوەی نەخۆشخانەیەك لەسەر سنوری ڕووسیا بەھۆی ئەوەیە تووشبووانی نوێ ئەو كەسانەن كە گەشتی ڕوسیایان كردوەو لەوێوە گەڕاونەتەوە بۆ چین

Back to top button