سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک وبرایانی ئێزدی ده‌كات

لەو پەیامەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت : حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ڕابردوو پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم و ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت .

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، پیرۆزبایی لە خوشک وبرایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی و کامەرانی و ساڵی کۆتاییهاتن بە ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بێت کە لە ساڵانی رابردوو لە سەر دەستی تیرۆریستان رووبەڕووی تاوانی مەزن بوونەوە .

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم و ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button