لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مستەفا سەلیمی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دیاری کرا

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر دۆسیەی مستەفا سەلیمی ڕاسپاردووە .

 

 

لیژنەکە ڕاستەوخۆ  بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی بە ژمارە 722 لە 14-4-2020 دەرچووە، ناو و واژۆی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە .

 

لەو نامەدا هاتووە “بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە مەبەستی دەرخستی راستییەکان لەسەر بابەتی هاتنی هاووڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان  (مستەفا سەلیمی) بۆ هەرێمی کوردستان  و چۆنیەتی ڕادەستکردنەوەی بە ئێران “.

 

ئەندامانی لیژنەکە کە لەنێویاندا چوار عەمید هەن و سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات پێکهاتووە لە :

 

– نەورۆز عومەر محێدین، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی لیژنە

 

1- عەمید عەبدولحەکیم عەبدولکەریم مامەند، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندام

 

2- عەمید ئومێد زرار فەتحوڵڵا، داواکاری گشتیی داداگای هێزەکانی ناوخۆ

 

3- نەوزاد حەمید محەممەد، سەرۆکی دەستەی پشکنینی کارگێڕی/ وەزارەتی ناوخۆ،

 

4- عەمید ساڵح عوسمان، بەڕێوەبەری نشینگەی سلێمانی،

 

5- عەمید حەکیم عەزیر حەمەلاو، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی پێنجوێن،

 

Back to top button