پەکەکە: بۆردوومانی ئەمشەوی زینی وەرتێ تەواوکەری شەهیدکردنی دیار غەریب و دوو فەرماندەی سەربازیمانە لەگۆیژە یەکێتی بەرپرسیارێتیەکان هەڵدەگرێت

دوای ئەوەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا هێزێکی سەربەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە زینی وەرتێ جێگیرکرا، ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیابۆردوومانی زینی وەرتێ و چەند پێگەیەکی پەکەکەیانکرد کە پێشتر هیچ جارێک ئەم پێگە گرنگانەی پەکەکە کە بە حەشارگە ناودەبرێنبۆردوومان نەکراون، رۆژنامەنوسێکی نزیک لە پەکەکەش دەلێت پێزانینی تورکیا بەو پێگە گرنگانە گومان لەسەر یەکێتی دروست دەکات.

نەریمان محەمەد میدیاکاری نزیک لەپەکەکە بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی راگەیاند کە ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە زینی وەرتێ وناوچەی قەندیل و خواکوڕک و لۆلان چەند پێگەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکە هەفتەیەک دوای هاتنی هێزێکییەکێتی یە بۆ زینی وەرتێ ، لە کاتێکدایە کە چەند پێگەیەک پێشتر تورکیا پێی نەزانیون بۆردوومان کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسەی پەکەکە دەشلێت، بە تیرۆر کردنی هەڤال دیار غەریب لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ رێکخستنەکانی یەکێتی و  شەهیدکردنیدوو فەرماندەی پارتی کرێکاران لەسەر چیای ئەزمەر و  داخستنی بارەگاکانی پەکەکە و پارتەکانی نزیک لە پەکەکە لەلایەن ئاسایشی یەکێتیگومانی گەورە دەکەوێتە سەر یەکێتی.

نەریمان محەمەد گوتیشی: پێشتر یەکێتی لە بەرامبەر هەلگرتنی بلۆک لەسەر گەشتەبازرگانیەکان بە رووی فرۆکەکانی تورکیاو کردنەوەینوێنەرایەتی یەکێتی لە تورکیا، چەندین بەڵێن لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی بە تورکیا درابوو، بە دڵنیایەوە کوشتنی هەردوو فەرماندەکەی پەکەکەلە گۆیژە و داخاتنی بارەگاکانی نزیک لەپەکەکە بەشێک بوو لەو پیلانگێڕیە چەپەلە، بۆیە بەهەموو باوەڕمانەوە پێمان وایە بۆردوومانەکانیئەمشەو بە چاوساغی هێزەکەی یەکێتی و چەند کەسێک ئەنجامدراوە کە پێشتر لەلایەن یەکێتی راسپێردرابوون تا ئەو جێگایە دیاری بکەن کەهێزەکەی یەکێتی لێ جێگیر دەکرێت.

Back to top button