گیراوه‌كه‌ی لیبیا
ئه‌و ڤیدیۆیه چوار رۆژه بڵاو بوه‌ته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تایی بڵاو بونه‌وه‌ی ئاگادار بووم چونكه به‌شێك له په‌یجه‌كانی تایبه‌ت به سوپای لیبیام لایه ته‌ماشای هه‌واڵه‌كانیان ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی په‌یجی لیوا ئه‌حمه‌د مسماری وته‌بێژی سوپای لیبیا.
هیچم نه‌وت چاوه‌روانی ئه‌وه بووم له‌شكری رۆژ یان حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بكه‌نه‌وه، هیچ نه‌بوو بێده‌نگ بوون.
دواتر پۆستێكم كرد و نوسیم (ناردنی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بۆ شه‌ركردن دژی حه‌فته‌ر هیچ كه‌متر نیه له كه‌یسی راده‌ست كردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی) به‌ڵام له‌و پۆسته‌دا هه‌رچی لایه‌نگری پاریته به ناشرین ترین شێوه هێرشیان كرده سه‌رم، من ده‌مویست حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌ی هه‌بێت و روونكردنه‌وه‌ی بدات، چونكه به‌راستی تاوانه سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه و كورد بكرێت و حكومهتێكیشت هه‌بێت به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێی بێده‌نگ بێت.
هاورێیان ده‌مه‌وێت له یه‌ك شت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه هیچ كه‌س هێنده‌ی من به دواداچوونی بۆ ئه‌و كه‌یسه نه‌كردوه، ئه‌وه‌یش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه وه‌كو تیرۆرست پیشان درابوو له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا كه زۆربه‌ی كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ریان گرتبوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوپای لیبیا ناوی هێناوه و وێنه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه بۆ یه‌ك كاتژمێریش پێشمه‌رگه نه‌بوه، له‌لای حكومه‌تی لیبیاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نه‌بوه تا بیسه‌لمێنێت كه پێشمه‌رگه بووه.
په‌یوه‌ندیم به وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیاوه كرد دواتریش به ئه‌حمه‌د مسماری، پێم وتن چۆن ئه‌و رووداوه‌تان به‌ستوه‌ته‌وه به پێشمه‌رگه‌وه، لیوا ئه‌حمه‌د ووتی ئه‌وه قسه‌ی خۆی بوه ئێمه له‌وه زیاتر نازانین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا داوایان لێ كردم روونكرنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان بۆ بنێرم.
داوام له كه‌سێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، تا به‌نوسراوێكی فه‌رمی روونكرنهوهكهم بۆ بنێرن منيش ره‌وانه‌ی سوپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیای بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره سكرینێكی فه‌یسبووكی بۆ ناردم، پێم ووت برا ئه‌وه كه‌ی نوسراوی فه‌رمیه ئیتر وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه چه‌ندین جار تهلهفۆنيشم بۆ كرد هه‌ر وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه، زۆری نه‌برد رووداو رونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌شكری رۆژی بڵاو كرده‌وه، خۆشم به نوسراو ده‌ستم كه‌وت بۆم ناردن، له راستيدا هه‌ركه نوسراوه‌كه‌یان بینی زۆر شت گۆرا، ووتیان به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌ین كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی داوای لێ بووردن له پێشمه‌رگه و گه‌لی كورد بكه‌ین.
ئێستا ده‌زانم به‌شێك له خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن چی ده‌نووسن كێشه‌م نیه گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانم ئه‌و سوكایه‌تی كردنه به پێشمه‌رگه رابگرم، هه‌رچه‌نده ده‌بوو ئه‌مه كاری ئه‌و كه‌سانه بوایه كه له‌پاڵ ناوی پێشمه‌رگه و كوردا له پرێكدا بون به كورێك.