به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رێوه‌ده‌چێت
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دواین پێشهاتەکان، هەنگاوەکانی داهاتووی ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی جوڵەی بازرگانی تاووتوێ بکات.
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.