پاسه‌وانی تایبه‌تی ئاراس جه‌نگی: سوێند به‌گۆڕی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێتی مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران کرده‌وه‌

سالار تاڵەبانی، پاسەوانی پێشووی ئاراس جەنگی بووە، کە ئێستا خۆی گەیاندووەتە ئەورووپا، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا نووسیویەتی: ”پێچ و پەنای ناوێ، تەسلیمتان کرد و تەواو“. چەند نهێنییەکی لەبارەی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی نێو حزبەکە و رادەستکردنەوەی شەهید مستەفا سەلیمی بە ئێران ئاشکرا کرد.

هاوکات باسی لەوەشکردووە کە کەس وەك ئەو منداڵەکانی جەنگی برای جەلال تاڵەبانی ناناسێ و ماوەی نۆ ساڵ پاسەوانی ئاراس جەنگی هەیە و ئەوەی مانای عەیبە بێت نایزانن چییە و ئەو ئاراسە جار هەبووە قسەی ئەوەندە ناشرینی کردووە خۆم لە شەرما ئارەقەم کردووە.

سالار باسی بیرەوەرییەکانی رۆژانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی لاهوور و ئاراس جەنگی و براکانیان و گرووپە خیانەتکارەکەیان دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ”لە ١٨ی ئۆکتۆبەر بەیەکەوە لە کەرکووک بووین، ئاراس خۆی گیف دەکردەوە و رادەستکردنی کەرکووکی بەئازادی دەزانی، کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاراس هەبوو، پرسیاری کرد کە بۆچی کوردی کەرکووک دڵیان به‌م ئازادیه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی خۆش نییه‌؟ و به‌شێكیان شاره‌كه‌یان چۆڵکردووە و به‌شه‌كه‌یتر له‌ ماڵه‌كانی خۆیان ده‌رناچن؟. لە وەڵامیشدا ئاراس بێشه‌رمانه‌ (جنێوێک)ی بە دایکی گەورە و بچووکیان دا و گوتی،  دڵیان پێ خۆشه‌ ناخۆشه‌ چاویان ده‌ربچێ، ئیتر حه‌شد لێره‌یه‌، پیاو بن باشه‌، پیاو نه‌بن حه‌شد ده‌یانكات به ‌پیاو. دوای جنێوەکەی، شعوری بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ و داوای له‌ په‌یامنێری ئین ئاڕتی كرد، ئه‌و قسانه‌ی لابدات“.

پاسەوانەکەی ئاراس جەنگی سوێند بە گۆڕی جەلال تاڵەبانی دەخوات و دەڵێت: ”منداڵەکانی جەنگی، چۆن کەرکووکیان رادەستی حەشدی شەعبی کرد، ئاواش مستەفا سەلیمییان رادەستی پاسدارانی ئێران کردووە“.

لە کۆتاییشدا هاوشێوەی زۆر لەو یەکێتییانەی کە شەرمەزاری بەرامبەر بە خیانەت و تاوانی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی دەردەبڕن، سالار تاڵەبانی داوای لێبووردنی کردووە لەوەی تاڵەبانییە و ماوەیەک یەکێتی بووە و دەڵێت: ”ئاراس و لاهوور تەنیا تۆیان نەکوشت، کەرکووک و یەکێتی و کوردیان شەرمەزار کرد. خوا عەفوت بکات شەهیدی دەستی غەدر“.

لە کۆتاییشدا هاوشێوەی زۆر لەو یەکێتییانەی کە شەرمەزاری بەرامبەر بە خیانەت و تاوانی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی دەردەبڕن، سالار تاڵەبانی داوای لێبووردنی کردووە لەوەی تاڵەبانییە و ماوەیەک یەکێتی بووە و دەڵێت: ئاراس و لاهوور تەنیا تۆیان نەکوشت، کەرکووک و یەکێتی و کوردیان شەرمەزار کرد. خوا عەفوت بکات شەهیدی دەستی غەدر.

Back to top button