دەسکەوتەکانی گۆڕان بۆ دەنگدەرانی لە زۆنی سەوز و نیلی

بهمن کاك عبداللە
ـ لە جیاتی موچەی کابانی ماڵ سەری موچەی پیاوی ماڵیشیان خوارد .
ـ دەنگدەرەکانیان لە جیاتی ناڕەزایی مەدەنی فیری بەرد وەشاندن و بارەگا سوتاندیان کردن .
ـ گەنجەکانیان فێرکرد کتێبی ئەو شاعر و رۆژنامەنوسانە بسوتینن کە پێچەوانەی گۆڕان بیردەکەنەوە .
ـ منداڵانی تەمەن ۱٠ساڵ و ۱۲ ساڵ یان تێکەڵ بەسیاسەت و خۆپیشاندان و شەڕەبەرد کرد .
ـ فێریان کردن سوکایەتی بەدەوڵەتی کوردی و پێشمەرگە و پیرۆزیەکانی کورد بکەن .
ـ فێریان کردن سوشیال میدیا پڕکەن لە پەیج و ئەکاونتی علوج و جنیو بەنەیارەکانیان بدەن .
ـ فەرهاد پیرباڵ لەسلیمانی بەرد باران بکەن و عەلی کریمی ئیتلاعات لەباوەش بگرن .
ـ سلێمانی یان لەشاری جوداخوازی و دەوڵەت خوازیەوە کرد بەشاری نەیارانی دەوڵەتی کوردی .
ـ هەرچی گەنجی بەتواناو خاوەن بڕوانامەی ناڕازی بوو لە خۆیان کۆیان کردنەوەو بەیەکجاری نائومێدیان کردن .
ـ سلێمانی یان کرد بەخاوەنی سێ پاریزگار .
ـ تەنها یەك پرۆژەی ئاوەدانی ستراتیجیان لە زۆنی سەوز و نیلی نەهێشت .
ـ خۆپیشان دان و مانگرتن و بایکۆتیان سوك و بێ ئەرزش کرد .
ـ منداڵانی دەنگدەرەکانیان بێ بەشکرد لە خویندن و قوتابخانە .
ـ بۆری غازی کوردستان یان تەقاندەوە .
ـ محەطەی کارەبای چەمچەماڵ یان بە ئاربیجی سوتاند .
ـ نەخۆشەکانیان بێ بەشکرد لە خزمەتی تەندروستی و ڕێکخەرەکەیان بۆ چارەسەر دەچێتە نەخۆشخانەکانی لندەن .
ـ پەرلەمانی کوردستان یان سوك کرد و لەکاریان خست .
ـ منداڵی خەلکیان لە خویندن کرد و فیری شەڕە بەرد و جنێویان کردن و هەندیکیان بەکوشت داو منداڵەکانی خۆیان برد بۆ لەندەن بۆ ئەوەی بێ کارەبا نەبن .
ـ هەوڵیان دا سلیمانی لەکوردستان جیابکەنەوەو بیخەنە پاڵ بغداد و لە سلیمانیەوە هاواریان دەکرد عەبادی عەبادی .
ـ سلێمانی یان کردە شاری ئیرهابی فکری.
ـ لەسایەیی گۆڕان خەڵك و ماموستا و قوتابی کۆچ دەکەن بۆ زۆنی زەرد .
ـ نوسەر و ڕۆشنبیر و خویندەوارەکانی ئەو زۆنەیان بەئیرهابی فکری بێدەنگ کردوە .
ـ جگە لە قەیرانی دارایی ، ئارامی و کار و کاسبی خەلکیان لە زۆنی سەوز و نیلی نەهێشت .
ـ بەخەڵکیان ووت یەکێتی حزبی درۆ و دراوە و خۆشیان گەڕانەوە باوەشی و بوون بەشەریکیان .
ـ زۆرێك لە نوسەر و ڕاگەیاندکاری بەتوانا و خەڵکی ڕۆشنبیر سلێمانیان بەجێ هێشت .
ـ بەخەڵكی زۆنەکەیان دەڵێن هاتنی قاسم سلێمانی و نوری مالکی بۆ سلیمانی لە هاتنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەولێر گرنگترە .
هەر ئەوەندەم بیر بوو ، خۆتان باقیەکەی زیاد کەن ،،، ئەمە مشتێکە لە خەروارێك ، ئەوە پاداشتی گۆڕان بوو بۆ زۆرینەی هەرە زۆری دەنگدەرەکانی ، ئاخۆ حوکمی هەولێر و دهۆک یان پێ بدەی توشی چ کارەساتێکی دەکەن ؟؟؟!!

Back to top button