تەندروستی راپەرین ئەنجامی 15 پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

ته‌ندروستی راپیرین، تا ئێستا تەنیا 15کەس لە کەرەنتینەکان ماون و دوای پشکنینی پێویست و دڵنیابوونەوە، ئەوانیش دەنێردرێنەوە ماڵ.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنورەکەداو دەستنیشانکردنی توشبوان لەڕێگەی پشکنینەوە،رۆژی سێ شەممە، تیمەکانمان (15)سامپڵیان لەناحیەی سەنگەسەرو ناوشاڕی ڕانیە، وەرگرت و لەتاقیگەی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەندراوێکه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ دوای کڕین و دانانی تاقیگەی پشکینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئێستا تاقیگەکە کارا کراوە و بەوەش کاری پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێراتر دەبن.

 

Back to top button