پەكەكە لەمەر ناردنی چوار تاقیگە لەلایان نێچیرڤان بارزانیەوە سوپاسی سیناریۆی ناردنی پێشمەرگەی رۆژیان بڵاو كردەوە
دوا بەدوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دەستپێشخەریكەی بەپەلە بۆ رۆژئاوایی كوردستان چوار تاقیگە و ئامێری دەستنیشانكردن و كیتی پشكنینی نارد بۆ رۆژئاوایی كوردستان كە داوایان لە جیهان كرد هاوكاریان بكەن، بەڵام بەهۆی دۆخی سەختی جیهان لەمەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كەس بەوەڵامیان نەهات ئەمەش بوو وای كرد (سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی) بەپەلە بە فریای رۆژئاوایی كوردستان بكەوێت”.
دوا بەدوای ئەوە پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی میدیایی دژی هەرێمی كوردستان و لەشكری رۆژ، گوایەی كەسێ لە لیبیا گیراوە پێشتر پێشمەرگەی رۆژ بووە، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێنا”.
پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، هۆكاری بڵاو كردنەوەی ئەو سیناریۆیان وەك سوپاس دوای ناردنی تاقیگەكان بۆ رۆژئاوایی كوردستان خستۆتە روو”.