فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێ-یان بۆردومان كرد
كهمێك پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بارەگا سەربازیەکەی پەکەکەیان لە سەر زینی وەرتێ بۆردمان کرد ، بۆردومانەکە تەنها 200مەتر لەبارەگای سەربازی لیوای حەوتی سەر بەهێزەکانی پێشمەرگە دوورە.
بهگوێڕهی زانیارییهكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، كاتژمێر 11:40 خولهكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سێ بۆمبی لە ڕەبایەی پەکەکە داوە لەسەر زینی وەرتێ کە ڕەبایەکە کەوتووەتە نێوان دوو ڕەبایەی تری پێشمەرگە، تا ئێستا زیانە گیانیەکان دیارنین، و ڕەبایەکە خاپوور کراوە و ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.