نووسەرێك تەواوی نهێنیەكانی زینی وەرتی ئاشكرا دەكات

نیاز حاجی نووسەر و رۆژنامەنووس چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات و دەنووسێت”فرۆکەخانەی ھەریر کە ئێستا بنکەیەکی سەربازی گرنگی ھێزەکانی ئەمەریکایە، چ پەیوەندیەکی بە زینی وەرتێوە ھەیە؟ هەروەها دەشنووسێت”بۆچی یەکێتی و پەکەکە بەچونی ھێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ زینی وەرتێ، کێچ کەوتۆتە کەوڵیان؟

نووسەر باسی جوگرافیانی ئەو ناوچەیە دەكات و دەلێت” جوگرافیای زینی وەرتێ:زینی وەرتێ لایەکی بریتیە لەدەڤەری راپەڕین و ناوچەی وەرتێ و باڵەکاکایەتی، لاکەی تری بریتیە لە قەندیل و چیای کارۆخ و ناوچەی رەواندوز کە درێژ دەبێتەوە بۆ چیای کۆڕەک کە ئەویش دەبەسترێتەوە بە چیای سپیلک و بەنی ھەریر کە ئەویش دەروانێتە سەر دەشتی ھەریر و فڕۆکەخانەی ھەریر!
هەروەها دەشنووسێت”واتا زینی وەرتێ خاڵی بەیەکەوە بەستنەوەی ئەو ھەموو ناوچانەیە، کە گوترا قەندیل و پەکەکە، واتا ئێران، کەواتە ئەو ناوچەیە بۆ ئێران گرنگە، ئەگەر ھەژموونی لەوێ بەھێز بێ، بنکە سەربازیەکەی ئەمەریکا لە ھەریر دەکەوێتە ژێر ھەڕەشەوە.
نووسەر دەشنووسێت”جێگیربونی ھێزێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتی، جموجۆڵی ھەواڵگری و جرت و فرتی پەکەکەی پەکخستووە. بۆیە ئێران لەرێی لاھور جەنگی بەرپرسی دژەتیرۆرەی یەکێتیەوە ھێزێکی ناردووە بۆ لای دەستەراستی ئەو ھێزەی وەزارەتی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ و ھێزێکی پەکەکەشی لە قەندیلەوە ھێناوە بۆ دەستە چەپی ئەو ھێزەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو دوو ھێزەی پەکەکە و یەکێتی ھەڕەشە لەو ھێزەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن کە دەبێ بکشێتەوە و ئەوانیش رەتی دەکەنەوە.
حاجی لە كۆتایی دا دەشنووسێت”ئەو ھەڕەشانەیان بۆ ئەوەیە تا جارێکی تر ئەو ناوچەیە ئاوەڵا بێتەوە بۆ جموجۆڵ و جرت و فرتی چاڵاکیە ھەواڵگریەکانی 
Back to top button