ئامانج جەبار قایمقامی چەمچەماڵ باسی مافیایی گۆڕان لەسنورەكە دەكات

خواكوڕك
 
ئامانج جەباری قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە نووسینێكی دا لەسەر دواین كێشەكانی چەمچەماڵ و خۆپێشاندانەكەی ئەو قەزایە دەلێت، جگە لەوەی ماوەی چوار ساڵە تاقمێكی ھەلپرست و پارە پەرست لێرە و لە وێ و بەھەموو ئامرازێكی نامرۆڤانەو بۆ بەردەوام بوونی بەرژەوەندی مافیایانەی خۆیان و بۆ زیاتر كەڵەكەبوونی دەفتەرە دۆلارەكانی خۆیان قسووریان نەكردوە بەرامبەر بە بەندە لە قەزا سەركەشەكەماندا، زۆر ویستیان ببم بە پیاو و كۆیلەیان، ئێستاش ئەیانەوێ سواری ئەسپی ناڕەزایی كەس و كارمان بن لە چەمچەماڵ.
 
قایمقامی چەمچەماڵ دەشلێت، ماوەی ھەفتەیەكە بەھەموو قوەتی خۆیان و بە دوایین ڤێرژنی قین و قاڵی دوا قوبەی كلكی دووپشك ئاسایان، ئەیانەوێ بەندە لەكەدار بكەن، بەوەی گوایا بەندە كارەبای نیشتیمانی چەمچەماڵی كەم كردبێتەوە، بەڵام پەكوو لە عەقڵیان و لە ھەوڵی ناشرینكردنی بەرامبەریان توخوا برالە كێ بڕوا بەوە ئەكا، توخواھەڤاڵ وھاونیشتیمانیان قەت بوە بەرپرسی شارێك چ جای منیش وا بكەم، بۆیە وێڕای ئەوەی ڕای دەگەیەنم قەزای چەمچەماڵ بریتی نیە لە ١٣٠ كەس كە ھەموویان بە تەكلیف و تەلەفۆن لەوێ بوون جگە لەوەی بەشێكیان سەرچاوەی دەزگا ئیستیخباریتیە كان بوون!”.
 
ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان (عەبدوڵای كوێخا موبارەك)یش دەڵێت: تاقەتی جوابدانەوەی قسەكانی قایمقامم نییە ئەمە لەكاتێك قایمقام گروپی ئەو ئەندامەی جڤاتی گۆڕان تۆمەتبار دەكات بەوەی دوو ئارپێچی ناوە بە ویستگەی كارەبای چەمچەماڵ.
Back to top button