لە ئەنجامی بۆردوومانی زینی وەرتێ چوار پەكەكە كوژران
وڵاتی تورکیا بەردەوامە لە بۆردومناکردنی زینی وەرتێ، ئێستاش فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو وڵاتە بارەگا سەربازیەکەی پەکەکەیان لە سەر زینی وەرتێ بۆردمان کرد و كوژراو بریندار هه‌ن.
به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) لە بۆردومناکردنی زینی وەرتێ 4 پەکەکە کوژران و یەکێكی تریش بریندارە و سێ بە ساغی دەرباز بوون.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن سێ پێشمەرگە بەهۆی لێدرانه قورسه‌كه‌ی فرۆكه جه‌نگیه‌كه شوشەی پەنجەرە بەسوکی بریندارن.
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی رواندز راگەیاند، فڕۆکەکان بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردوومان کردووە و بۆردوومانەکەش 200 مەتر لە بارەگای لیوای حەوتی پیادەی سۆران دووربووە.