بوومەلەرزەیەك مەخمووری ههژاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/11/بوومهلهرزه-1.jpg)
دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك شارۆچکەی مەخمووری هەژاند و زیانی نەبووە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزە، رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك کاتژمێر 2:57 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-4-2020 لە مەخموور رووی داوە.
دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزە، ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکە بە گوڕیی 3.7 رووی داوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.