فڕۆکەکانی تورکیا هەردووک تاوەری ئاسیاسێل و کۆڕەکیان لە زینی وەرتێ تێکشکاند

 

لە هەوالێکی بەپەلە دا قایمقامی رواندز ڕایدەگەیەنێت فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان کردۆتەوە بە بۆردومانی زینی وەرتێ

 

هاوکات کوێستان ئەحمەد ئاشکرای دەکات فڕۆکەکان بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردوومان کردووە و بۆردوومانەکەش 200 مەتر لە بارەگای لیوای حەوتی پیادەی سۆران دووربووە و مەترسی بۆ سەر گیانی پێشمەرگەکان دروست کردووە .

لە کۆتاییدا قایمقامی رواندز گوتی هەر بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە هەردووک تاوەری کۆڕەک و ئاسیا سێل تێک شکاون و لە ئیستادا خەتی موبایل کێشەی بۆ دروست بووەو فڕۆکەکانیش بەردەوام بە ئاسماندا دەسووڕێنەوە

Back to top button