مستەفا کازمی وەزیرانی کابینەکەی دیاری کرد بۆ متمانە پێدان

 

مستەفا كازمی لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند   دوای هەفتەیەك لە راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەتەكەی  وەزیرەکانی دەست نیشان کردووە و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر کابینەی حکوومەتەکەی نیشان بدەن تا لە ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی ببەخشرێت و دەست بە ئەرکی یاسایی بکەن .

 

کازمی هاوکات ئاشکرای دەکات لە گەڵ ئەمریکیەکان لە دانوستاندایە چونکە پەی وایە عێراق شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی زلهیزان نییە .

 

هاوکات گوتی : ڕاشکاوانە هەوڵدەدەم گفتوگۆیەكی نیشتمانی راستەقینە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق سازبكەم بە مەبەستی  ئەوەی روانگەیەکی نیشتمانی دروست بكرێت بۆ بنیات نانەوەی کابینەیەکی فەرمی  و دوور لە ڕەگەز پەرستی

Back to top button