دۆزینەوەی گەنجینەیەکی کـۆن لە شوێنێكی عێراق پاش تەقاندنەوەی لەلایەن داعش

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و لە کاتی داگیرکردنی شاری موسڵ چەندین تەقینەوەی ئـەنجام دا و ئەم تەقینەوانە هۆکارێك بوو بۆ دۆزینەوەی کۆشکێکی شوێنەواری دوای خاپـورکردنی مزگەوتی پێغەمبەر یـونس .

 

لەم بارەیەوە پیتەر میغلۆس مامۆستای زانستی شوێنەوارەکان لە زانکۆی هایڕلبۆرگی ئەڵمانی گوتی تەقاندنەوەی مزگەوتەکەی سەر گۆڕی پێغەمبەر یونس وای کرد ئەم گەنجینەیە بـبینیـن و پاش بە دواچوونەکانمان چەندین گەنجینە دەگمەن و ژوورێ تەختی پاشا لە نێو کۆشکە سەربازیەکەمان دۆزیەوە کە درێژی نزیکەی 55 مەتــر بوو .

Back to top button