پێدانی کارەبای نشتیمانی تا 18 کاتژمێر زیاد دەکرێت
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان باس لە زیاد بوونی پێدانی کارەبای نشتیمانی دەکات .
ئۆمێد ئەحمەد وێڕای ئاماژە بەوەی لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا پێدانی کارەبای نشتیمانی بە هاووڵاتیان زیادی کردووە و زۆربەی رۆژەکان گەیشتۆتە 15 کاتژمێر ، ئاشکراشی دەکات لە مانگی چوار سێ کاتژمێری تری دەچێتە سەر و رۆژانە 18 کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان .
ئومێد محەمەد لە کۆتاییدا دەڵێت کێشەی دابینکردنی غازی سرووشتیمان نییە بۆ وێستگەکان بۆیە لەو ماوەیەدا کارمەندان و تیمەکان زۆرترین کاریان کردووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان، كارهباى نیشتمانییان كهم نهبێت.