وەڵامی تووندی عەبادی دەدرێتەوە

خواكوڕك

حەیدەری عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كوردستان نەوتی زیاتر دەنێرێت لەو بڕەی بۆی دیاری كراوە، دەلێت دەبێت نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان زیاتر شەفافتر بێت، لەبەرامبەر دا دڵشاد شەعبان دەلێت قسەكانی عەبادی هیچ راستی تێدا نیە هەرێمی هەناردەی نەوتی كوردستان دیار و روونە كە رۆژانە چەند هەناردە دەكات.

جێگری سەرۆكی لێژنەی پیشەسازی وزە، لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت نەوتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، قسەکانی ناڕاستە و هەرێمی کوردستان رۆژانە580-600 هەزار بەرمیل نەوت رەوانە دەکات.

شەعبان راشی گەیاندووە، ئەمە جاری یەکەم نییە قسە لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان بکات لەکاتێکدا خۆی هۆکاری بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان بووە، لە ساڵی 2014ش بڕوای بەوە نەدەکرد کە هەرێمی کوردستان چەند بەرمیل رۆژانە رەوانە دەکات و دەیگوت رۆژانە 400 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جەیهان دەکەن، لەکاتێکدا 120-150 هەزار بەرمیل رەوانە دەکرا”.

دڵشاد شەعبان هەروەها رووداوی راگەیاندوەش:” سەیر نییە عەبادی ئەو جۆرە قسانە بکات، تەنانەت شایستەی وەڵامدانەوەش نییە، بەڵام بۆ رای گشتی دووبارە دەکەمەوە کە هەرێمی کوردستان بێجگە لە کێڵگەکانی کەرکووک رۆژانە 520-550 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جەیهان دەکات و لەگەڵ بیرە نەوتەکانی کەرکووکیش “کە نیوەی دەدرێتە حکومەتی عێراق” رۆژانە دەگاتە بە 580-600 هەزار بەرمیل نەوت”.

هەر لەسەر قسەكانی عەبادی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو لێدوانانەی عەبادی لە سلێمانیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەوانن عەبادی بەو ئاراستەیە دەبەن، بۆیە دەبێت عەبادی باش ئاگای لەوە بێت نەبێتە كەرستەی سیاسی و میدیای گۆڕان و یەكێتی و مالیكی كە دژی ئابووری سەربەخۆی كوردستانن لەپێناوی دەسكەوتی سیاسی لەو ئابووریە.

Back to top button