قایمقامی هەولێر : بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی هاوکاری بە سەر هەژارەکاندا

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێرلە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە بەردەوامی دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکات بەسەر بنەمالە هەژارەکاندا .

 

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتی : دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌رده‌وام دەبێت  له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی قایمقامیه‌ته‌وه‌ ، ئاشکراشی دەکات هەر له‌سه‌رتاوه‌  له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ده‌زگای روانگه‌ و خێرخوازان و كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو بە هاوئاهەنگی لەو کارە بەردەوام بوون

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ باره‌ی خێزانە  كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارەکان  بەردەوامە ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی هاوكارییه‌كان ده‌گه‌نه‌ دەستی ئەوان .

 

لە کۆتاییدا گوتی :  هه‌ر خێزانێك پێویستی به‌ هاوكاری بووبێت و زانیارییان له‌سه‌ری به‌ده‌ست گه‌یشتبێت، هاوكارییه‌كانیان پێگه‌یاندبوون بە بێ جیاوازی ، واتە ئەوەی لەو هەرێمە نیشتەجێ بێت ، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن هاوکاری بکەن

Back to top button