بەڕێوەبەری تەندروستی جیھانی وەڵامی تڕەمپی دایەوە

 

دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی گرت كە درەنگوەخت ئاگاداریان كردون لە ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی وەڵامی تڕەمپی دایەوە

 

لە تویتێكدا بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی دەنوسێت كاتی وەڵامدانەوەی پرسی لاوەكیان نیەو سەرقاڵی كارن بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا و یارمەتی گەلانی جیھان دەدەن لەو ڕوەوە

ھەر لە تویتەكەدا تێدرۆس ئەدهانۆن گیبریسوس بەڕێوەبەری تەندروستی جیھانی دەنوسێت كاتی زیادەمان نییەو دەمانەوێت زیانە گیانییەكان كەم بكەینەوە نەك كاری تر

Back to top button