رێکخراوی تەندروستی جیهانی : لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دروستکردنی 70 جۆر پێکوتەی کۆرۆنا لە ئارادایە .

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە ئیستادا   70 جۆر ڤاکسین ( پێکوتە ) کاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە چارەسەرێکی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، دوایین هەوڵیش لە ئێستادا لە “هۆنگ کۆنگ” کاری لە سەر دەکرێت .

 

هاوکات دوو ڤاکسینی تریش بە جیا لە ژێر دەستی لێکۆڵەرانی پزیشکی ئەمریکا دایە و گەیشتۆتە تاقیکاری کۆتایی .

 

ڤاکسینی کۆرنای بەریتانیش ئەگەری هەیە تا 5مانگی تر بکەوێتە بازاڕەوە .

 

لە لایەکی ترەوە پسپۆڕێکی بواری ڤاکسین ناسی ئاکسفۆرد بە ناوی سارا گیلبێرت کە سەرۆکی گرووپێکی لێکۆڵەری پزیشکی بەریتانییە و سەرقاڵی دروست کردنی ڤاکسینەکەیە دەڵیت پێشکەوتنی بەرچاو لەم بوارەدا هاتۆتە ئاراوە و دڵنیایین  کۆرۆناش وەک هەڵامەتێکی ئاسایی لە دوارۆژدا چارەسەر دەکرێت .

Back to top button