راگهیێندراوێك له وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه (15ی نیسان/ ئهپریڵی 2020) راگهیهندراوی ژماره (51)ی له بارهی نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا و كهرهنتینهكراوانهوه بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (51)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (7466) هاووڵاتی بوون لە (30) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1141) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (381) لە هەولێر، (22) لە سلێمانی، (720) لە دهۆك، (18) لە راپەرین، (6325) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (80) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1177) پشکنین ئەنجام دراوە، (427) هەولێر، (442) سلێمانی، (308) دهۆك.
ئەنجام یەك تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا.
* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (22) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (332) تووشبوو، لەناویاندا (4) مردن هەیە و (198) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15ی نیسانی2020