وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: دوو كه‌سی دیكه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 72 و كاتژمێری رابردوو ته‌نها دوو كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له راگه‌یێندراوێكی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووش بوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوووه كه ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە. وەزارەتی تەندروستی 15 نیسان ٢٠٢٠