شاندێكی ههرێمی كوردستانی بۆ تاوتوێكردنی پرسی نهوت و گاز سهردانی بهغدا دهكات
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 16-4-2020، شاندێكی هەرێمی كوردستان دەربارەی پرسی نەوت سەردانی بەغدا بكات و جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانیش دەڵێ، هەرێم بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت لەگەل حكوومەتی فیدڕاڵ ئامادەیە.
گولیزار سندی جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندوە: “چوونی شاندی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی بە حكوومەتەوە هەیە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕژدە لەسەر ئەوەی كێشەكانی نەوت و گاز لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵ چارەسەر بكات.”
جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان گوتیشهتی: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتاوە ئامادە بووە پرسی نەوت و گاز لە چوارچێوەی دەستووردا بە دانوستان و لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات و ئێستاش ئامادەیە بۆ ھەر پرسێكی نەوت و گاز لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێككەوتندا.”