11 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی هاووڵاتی له‌ دوێنێ چاكبوونه‌وه‌یان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یێندرا، ئه‌مڕۆ 11 كه‌سی دیكه‌ی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ هه‌ولێر 11 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕێندرانه‌وه‌ نێو كه‌سو كاریان، تا ئێستا 89 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆی تووش بوونی 330 كه‌س تا ئێستا 209 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌و، 4 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

Back to top button