به ڤیدیۆ: كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی به‌هۆی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی له لایه‌ن حزبه‌كه‌ی به ئێران رووی خۆی ره‌ش ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێـی نیشتمانی كوردستان له رێگای ئاسایشی پێنجوێن، كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دوای 17 ساڵ له زیندان و راكردنی له زیندان راده‌ستی ئێران كرده‌وه، ئه‌و خیانه‌ته‌ی یه‌كێـتی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتیش به‌شێك له كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌و سیاسه‌ته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ناڕازی بوون كه دژ به كورد گرتویانه‌ته به‌ر.
مام سالار پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کادیرێکی یەکێتییە و لە ئەڵمانیا، له په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كه تێدا وه‌ك ده‌ربڕینی شه‌رمه‌زاری له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رووی خۆی ره‌ش كردووه‌و ده‌لێت”ئێوە بە چ چاو و ڕووێک داوای پۆستی باڵا دەکەن؟ ببن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان چی دەکەن؟“.كه هه‌ر رۆژێك به شێك له نیشتمان ده‌فرۆشن ده‌شلێت خۆ ئه‌گه‌ر سەرۆک بارزانی نەبوایە، لەمێژ بوو کوردستانیان فرۆشتبوو.
مام سالار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی دهلێێت و دەپرسێت: ”ئێوه كه سوڕ دەزانن ئەسیر دەکوژرێ، پێم ناڵێن چۆن دەفرۆشرێ؟
هه‌روه‌ها ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی ده‌شلێت به‌داخه‌وه یەکێتیتان سووک کرد و پێشمەرگەی دێرین و کەسوکارەکەی و بناغەی یەکێتیتان سووک کرد. نەتاندەتوانن رەوانەی جێیەکی دیکەی بکەن؟ چۆن غیرەتتان گرت سواری مێگزەمینەکانتان بن و کوردێک تەسلیم بکەنەوە؟ چۆن رووتان هەیە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتییەکان قسە بکەن؟“.
کادیرەکەی یەکێتی بە هەستکردنی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو تاوانەی کە لە دژی شەهید مستەفا سەلیمی کراوە، دەڵێت: ”ئەوڕۆ رووی خۆم رەش دەکەم نەک ڕۆژهەڵاتییەک بڵێت مام سالار وەرە با رووت رەش بکەم“.