سەرۆکی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا : پێویستە سـزای چیـن بدرێت بە هۆی کۆرۆنـاوە

جـۆن ساوەرز سەرۆکی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا ئێم ئای 6  ئەمڕۆ چوار شەممە گـوتی چـیـن زانیاری گرینگی دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا لە هەموو جیهان شاردەوە بـۆیە پێویستە سـزا بدرێت ، ئەمە لە کاتێك دا دوێنێ سێ شەممە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند یارمەتیە داراییەکانی بۆ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕادەگریت و گـوتی ڕێکخراوەکە زانیاریە هەڵەکانی چیـن دەربارەی کۆرۆنــا بڵاوکردووتەوە ، جۆن سـاوەرز کە سەرۆکی هەواڵگری بەریتانیا بوو لە ساڵی 2009 تــا 2014 گـوتی وا باشترە بەرپرسیارێتی تەشەنەی ئەم ڤایرۆسـە بخرێتە پـاڵ چیــن نەك ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ،

س : العربیە نێت

Back to top button