پەكەكە بەبەرچاوی خەلك چاوی ژنێكی تەقاند

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ خێزانێك كە لە دوو ژن ودوو پیاو پێك هاتبوون بە رێگای كورتەكی بناری قەندیڵ تێپەڕدەبن لە بازگەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان,رێگریان لێدەكرێت گوایە بە بێ‌ پرسی ئەوان رەت بووە, چەكدارانی پەكەكە بە نێزەی تفەنگ دەستدرێژی دەكەنە سەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێكە‌و بە گیانی خوێناوی بۆ نەخۆشخانە دەبرێن.

پەیوەست بەم رووداوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە(خواكوڕك)ی راگەیاند:”شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵ چەند مەترێك دوای رەتبوون لە خاڵی پشكنین وەستابوو، چەكدارەكان هەڵیانكوتابووە سەر, بەهۆیەوە هەرچوار سەرنشینەكەی بەسەختی بریندار دەكرێن, گوتیشی:” چاوی یەكێك لە دوو ژنەكە تەقێنرابوو، بە لێشاو خوێنی لێدەهات، دەموچاوی كورە گەورەكەش خوێناوی و شوێنی نێزە و لولەی تفەنگ بوو.

ئەو سەرچاوەیەیی خواكوڕك گوتیشی:” ئەم هاوڵاتیانە دوای بریندار كرانیان هاواریان دەكرد, ئێمە پێشمەرگەین بۆ لێماندەدەن، دكتۆرمان بۆ بێنن و تیمارمانكەن، دونیا تێدەگەینین، قسە بۆ راگەیاندنەكان دەكەین, لەبەرامبەردا چەكدارانی پەكەكە هەڕشەی كوشتنیانی لێكردووە ئەگەر بێدەنگ نەبن.

شایەنی باسە ئەمە جاری چەندەمە كە پەكەكە لەو بازگانەی كە بە نایاسای دایناون هێرش دەكاتە سەر خەلكی سڤیل‌و ئازاریان پێدەگەیەنێت‌و كێشەیان بۆ دروست دەكات.

Back to top button