كەشتیەك بەناوی كوردستان درووستكرا
خواكوڕك
لەدوای پێشكەوتنی وڵاتان و پەرەسەندنی بەرهەم هێنان لە ئامێرەكانی گواستنەوە ( فڕۆكەو ئۆتۆمۆبێل و كەشتی) بۆجاری یەكەم كەشتیەك بەناوی كوردستان لە ئەوروپا درووست كرا.
بەپێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) ئەم كەشتیە ناوی كوردستان بوو, لە سەرەتایی سەدەی بیست لە وڵاتی بەریتانیا دەست بە دروست كردنی كراوە وە لە ساڵی ١٩١٧ تەواو بووە ، ئەم كەشتیە توانای هەلگرتنی (٣٧٢٥) تەنی كەل وپەڵی هەبووە ، ئەم وێنەیە لە سالی ١٩٢٨ گیراوە كاتێك باری هەڵگرتبوو بەرەو ئیسلەندا دەرویشت.