دۆنالد ترەمپ: کۆرۆنا لە ئەمریکا لوتکەی بڵاوبونەوەی تێپەڕاند

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڵاوبونەوەی ڤایرسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی لوتکەی گەشەکردنی تێپەڕاندووە،

دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتەکان بڕیارە ئەمڕۆ چەند رێکارێکی نوێ پەیوەست بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشێک لە ویلایەتەکان دەتوانن پێش 1ـی ئایار قەدەغەی هاتووچۆ و رێکارەکان ئاسان بکەنەوە.

ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، تا ئێستا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 637 هەزار و 716 کەسە و زیاتر لە 30 هەزار 826 کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

 

Back to top button