كه‌شناسی هه‌رێم سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. سبه‌ی هه‌ینی

کەشناسی ھەرێم، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانیش هه‌یه‌، له‌ سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌یه‌.

Back to top button