ئهحمهد مسماری: ئەو کەسەی گیراوە نوێنەرایەتیی کورد ناکەن
گوتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، ئەو کەسەی کە لە وڵاتەکەیدا گیراوە و لە ڕیزی چەکدارانی سەر بە تورکیادا شەڕی کردووە، نوێنەرایەتیی گەلی کورد ناکات و تیرۆریستان تەنیا نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن.
ئهحمهد مسماری، گوتهبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆکایەتیی خەلیفە حەفتەر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند، كورد نهتهوهیهكی گهورهیە و ئازادیخوازن و لهپێناو پرسی نهتهوهیی خۆیان دهجهنگن.
ئهحمهد مسماری، گوتی: لە پرێس کۆنفرانسی رابردوو باسمان لە کوردێک کرد، سەرسوڕمانی و بەدگومانی خۆمان خستەڕوو، چۆن کوردێک، پرسی نەتەوەیی خۆی هەیە، پرسی بوونی نەتەوەکەی، کە بەردەوام بەدەست چەوساندندەوە داگیرکارییەکانی تورکیا دەناڵێنێت، ئەو نەتەوەیە لەپێناو ئازادی دەجەنگێت، مافی خۆشیانە کە لەپێناو ئازادی بجەنگن، چۆن دەکرێ کەسێکی ئەو نەتەوەیە بەکرێ بگیرێت لەلایەن هەواڵگری تورکیا، بنێردرێتە لیبا و لە لیبیا شەڕ بکات، زانیاری ئەوەم پێدراوە کە خەڵکێکی زۆر بەکرێگیراو هێندراونەتە ئێرە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە نوێنەرایەتی گەلی کورد بکات.