وه‌زیری ته‌ندروستی: پێشنیارمان کردووە قەدەغەی هاتوچۆ تا ١ی ئایار درێژ بکرێتەوە
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی وەزارەتەکەی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە هیچ هاوکارییەکی راستەوخۆی داراییان لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پێ نەگەیشتووە.
كه‌مێك پێش ئێستا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشکرای كرد، داوایان کردووە قەدەغەی هاتوچۆ بە ئاسانکاریی نوێوە درێژ بکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ڕوونیشی کردەوە کە داواکارییەکانیان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەدرێت.
لەبارەی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، وەزیری تەندروستی رای گەیاند: ”تائێستا رێکخراوەکە هیچ هاوکارییەکی دارایی راستەوخۆی نەکردووین، تەنیا بە راهێنان و هەروەها چەند کەلوپەلێکی وەک ماسک و پێویستیی دیکەی پزیشکی هاوکارییان کردووین“.
ئه‌مڕۆ 16ی نیسان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه راگه‌یه‌نرابوو، كۆتایی دێت و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاری نوێ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربكات.