سەرۆكی هەرێمی كوردستان: بەڕێز و شكۆوە یادی قوربانیانی كیمیابارانی شێخ وەسانان و بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی دەكەینەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند لە ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی شێخ وەسانان و بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی، بە ڕێز و شكۆوە یادیان دەكەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 33یەمین ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند،  ‫سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی نەمری كیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕوونی كردووەتەوە، بەر لە 33 ساڵ لە 16/4/1987 ئەو كەسانە بوونە قوربانیی دەستپێكی تاوانەكانی كیمیابارانی بەعس لە كوردستان، ، بە ڕێز و شكۆوە یادیان دەكەینەوە، سڵاو لە خێزان و كەسوكاری سەربەرزیان

 

Back to top button