هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان، کازۆ و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

هونەرمەندی کوردی باکووری کوردستان، کازۆ لەگەڵ هاوژینەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیستەنبووڵ خەوێندراون.

هونەرمەند کازۆ تەمەنی 70 ساڵە، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچوو، ماوەی هەفتەیەکە لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاری ئیستەنبووڵ لە تورکیا چارەسەر وەردەگرێ. ئەندامانی خێزانەکەشی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ئیستەنبووڵ خۆیان کەرەنتین کردووە.

کازۆ، ساڵی 1950 لە گوندی گوڤەلەك سەربە ناوەندی شاری وان لە دایکبووە. لەبەر ئەوەی لە خێزانێکی دەنگبێژدا لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە ئاشنای ئەو هونەرە رەسەنە بووە و دەستی کردووە بە دەنگبێژی و لاوکبێژی.

 

Back to top button