هه‌ڵه‌بجه‌ : تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تووشبوویەكی تر لە هەڵەبجە چاك بووەتەوە و ڕەوانەی ماڵ كرایەوە.

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری‌ تەندروستیی هەڵەبجە  بڵاوی كردووەتەوە، توشبووەکە کوڕێکی‌ هه‌شت ساڵانە دوای‌ چاکبوونەوەی‌ نەخۆشخانەی‌ بەجێهێشتووە و رەوانە ماڵەوە کراوەتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، تا ئێستا نۆ توشبوو لە هەڵەبجە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و خوازیارن ئەوانی‌ دیکەش بە زووترینکات چاک ببنەوە.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 334 تووشبوو،  لەناویاندا چوار مردن هەیە و 210 نەخۆش چاك بوونەتەوە.

 

Back to top button