رۆژی ژینگەی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ کیمیاباران کردنی بالیسان و شیخ وەسانان
لە ساڵی 2008 و لە رۆژی 7 ی نیسان بە پێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان هەموو ساڵێک رۆژی 16 ی نیسان ( خاکەلێوە ) رۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کرا .
هۆکاری دیاریكردنی رۆژی 16ی نیسان وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی كوردستان، هاوکاتە لە گەڵ ڕێکەوتنی یه‌كه‌م هێرشی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه كه له 16ی نیسانی ساڵی 1987 شێخ وه‌سانان و بالیسان و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد و زیانی گه‌وره‌ی به ژینگه‌ی كوردستان گەیاند . .
هەمووساڵێک بەم بۆنەوە داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كان به چاندنی نه‌مام و چالاكیی دیكه‌ی ژینگه‌پارێزی، رۆژی ژینگه به‌رز راده‌گرن و بانگەوازی ژیان دووپات دەکەنەوە .
بەڵام ئەمساڵ به‌هۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێگری له تووشبوونی هاووڵاتییان به‌و ڤایرۆسه چالاكییه‌كان له ئاستێكی كه‌متردا به‌رێوه‌ده‌چن .