حکومەت لە سەر چۆن دابەشکردنو بەخشینی هاوکاریەکان روونکردنەوە دەدات

 

لە روونکردنەوەیەکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارە ت بە چۆن یارمەتیکردنەکانی قەیرانی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان ئاشکرای دەکات ، هەموو هاوکاریەکان دەداتە هەژمارەی ناوەندی ئەنجومەنی وەزیران .

 

هەر لەو روونکردنەوەدا هاتووە تا ئێستا 20 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار، وەی یارمەتی نەقدینە  خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری ناوه‌ندی،  بۆ كڕینی ده‌رمان و خۆراك  و به‌شێكیشی به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت و بەردەوامیش دەبن .

 

.هاوکات ئاماژە بەو یارمەتییە دەکات کە لە بەغداوە ڕەوانە کراوە و دەنووسێت ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت”.

 

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

 

“وردەکاری هاوکارییه‌كان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت بە پەتای کۆرۆنا

 

ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:

 

یەکەم: کۆمەك (تبرعات)

 

تاكو ئێستا 20 مليۆن و 500 هه‌زار دۆلار کۆمەك خراوه‌ته‌ سه‌ر هەژماری ناوەندی ئەنجومەنى وەزيران، ئەم پارەیە بۆ كڕينى خۆراك ودەرمان تەرخان دەکرێ، دواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتووان دابەش دەکرێت.

 

دووەم: بەغدا 3 مليار و 500 ملیۆن دينارى ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران  نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.

 

سێیەم: رێکخراوی WHO هيچ بڕە پارەیەکی کۆمەك نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر و کەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.

 

چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕيارى داوه (600) مليار دينار بەسەر خەڵكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

16 نیسانی 2020”

Back to top button