ڕوسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی سـامناك بڵاودەکاتەوە .. فرۆکەیەك بە سەرنشینەوە گڕی گرت
دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە گرتەیەکی ڤیدیۆییان وەك بەشێك لە لێکۆلینەوەکان بڵاوکردەوە و ساتێ گڕگرنی فڕۆکەیەك بە سەرنشینەوە پیشان ددات و ئـەم ڕووداوە بووە هۆی کوژرانی 41 سەرنشینی نێو فڕۆکەکە و نزیکەی 31 کەسی دیکە توانیان خۆیان ڕزگار بکەن ،
دەسەڵاتداران ئاماژەیان دا فڕۆکەکە لە مۆسکۆوە هەڵفڕیوە بۆ گەشتێکی نێوخۆیی دا و فڕۆکەوان دینیس ئێفدوکیموفی تەمەن 42 ساڵ لێدەخوڕی و دوای هەڵفڕینی بەر برووسکێك کەوت و ناچار گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانە بەڵام نیشتنەوەیەکی هەڵەی ئەنجام دا و بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و ئەگەر توومەتەکەی لەسەر بچەسپێت لەوانەیە ماوەی 7 سـاڵ بەندبکرێت ،
https://twitter.com/i/status/1250391150378258432