لە ژێر گوشاری لایەنێک پاڕێزگاری سلێمانی لەدژی حکومەت قسەی کردووە .
پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە لێداونەکانی پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات ”پارێزگاری سلێمانی لەژێرگوشاری لایەنێک دژ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، چونکە کردار و هەڵسوکەوتی پاریزگاری سلێمانی ئەوەی سەلماندووە ، پیاوێکی تەواو ڕازییە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو قسانەشی لە دڵەوە نەکردووە .
پێشەوا هەورامی هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە دوو مانگ لەمەوبەر، کاتێک شاندێکی فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر کۆبووەتەوە، ” شایەتی ئەوە بوون ئەو کابرایە چۆن بە شان و باڵی کابینەی نوێی حکومەتی هەڵداوەو وەسفی پرۆسەکانی کردووە .