ڕاگەیاندراوی ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی ڕاپەرین سەبارەت بە ئەنجامدانی گەشت و سەیران

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ژوریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینئاماژە بەوە دەکات ، هەرکەسێک بۆ گەشت و سەیران  بێتە دەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

 

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌

 

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین کە بەهیچ شێوەیەک کار ئاسانی و ڕێگاپێدان ناکرێت بەمەبەستی چوونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی سنورەکەمان چۆن لە ڕابردوودا هاوکار و پشتگیری هێزە ئەمنیەکان بوون لە چەند ڕۆژی داهاتووش دا هاوکاربن لە جێبەجێ کردنی ڕێکارە تەندرووستیەکان، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک گەشت و سەیران ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر جێبەجێ دەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

Back to top button