لە سەرێ کانی ئۆتۆمبێلێک بە بازگەیەکی سوپای تورکیادا تەقییەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچکەی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراوە بە بازگەیەکی سەر بە سوپای تورکیا دا تەقییەوە .

 

ئەوبازگەیە لە رێگەی سەربازانی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە  کۆنترۆڵ دەکرێت کە دەکەوێتە گوندی ئەهراس لە باشووری سەرێ کانی .

 

وەک لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کراوەتەوە ئەم تەقینەوە بۆیە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین سەربازی و تورک و میلیشیاکان  ، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی روون لەم بارەوە ئاشکرا نەکراوە .

Back to top button