گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت.. مووچەی دوو مانگی پاریش دەدرێ

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی هێشتان موچە پاشەكەوتی لێدەكرێت‌و و دوو موچەی ساڵی رابردوو موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەدراوە لە ئێستادا شارەزایان‌و لێكۆلەران لاایدەگەیەنن كە ئەم ساڵ هەرێم باشتر دەبێت لە ساڵی رابردوو لە رووی پێدانی موچە, بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستانیش دەڵێت:” حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگەكەی پار خەرج دەكات، ئینجا مووچەی ساڵی نوێ دابەش دەكات. دەشڵێ، پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا دەكرێت”

(دكتۆر ئاراس خۆشناو)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی ساڵی رابردووی فەرمانبەران, لە كاتێكدا كە پێشتر گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتیش دووپاتی كردووەتەوە لەسەر بەردەوامیی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە، لەبەر ئەوەیش حكوومەت بەر لە سەری ساڵ مووچەی مانگی 10ـی دابەش كرد، تا بتوانێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بكات، واتە دوای مووچەی مانگی 10 حكوومەت دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو دەكات”.

بەرپرسی سەنتەری زانیاریی لێكۆڵینەوە و ستراتیژیی كوردستان گوتوشیەتی: “پالپشت بە بڕیارەكەی حكوومەت ئاماژەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە لە ئەمساڵدا پێداچوونەوە بە كۆی پرسە داراییەكاندا بكات و شێوازێكی دیكە بۆ گۆڕانكاری لە مووچەی فەرمانبەراندا دەبینێتەوە، ئینجا پاشەكەوت كەم دەكاتەوە یانیش شێوازێكی دیكە دەدۆزێتەوە، گرینگ ئەوەیە گۆڕانكاری بەسەر مووچەدا دێت”.

Back to top button