سەرۆکی هەرێمی کوردستان : به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادی شەهیدانی بالیسان و شێخ وەسانان دەکەینەوە

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵیادی كیمیابارانی ناوچەکانی بالیسیان و شێخ وه‌سانان، له‌ تویتێکدا دەنووسێت كاره‌ساته‌كه‌ ده‌ستپێكی تاوانی كیمیابارانی به‌عس بوو له‌ كوردستان و هیچکات لە بیری ناکەیین .

 

لە بەشێکی تری تویتەکەدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی نه‌مری کیمیابارانی بالیسان، شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی دەنێرێت  که‌ به‌رله‌ 33 ساڵ له‌ 16/4/1987 بوونه‌ قوربانیی ده‌سپێکی تاوانه‌کانی کیمیابارانی به‌عس له‌ کوردستان

.

 

له‌ کۆتاییدا  سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی “به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌، سڵاو له‌ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان”.

Back to top button