وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی ژمارە ٥٢ ی دەربارەی ئامارەکانی کۆرۆنا بڵاو کردەوە
١٧ تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٦٩٥) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1319) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (507) لە هەولێر، (65) لە سلێمانی، (729) لە دهۆك، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (6376) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (229) هاووڵاتی.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٥٢)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٧٦٩٥) هاووڵاتی بوون لە (٣٠) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1319) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (507) لە هەولێر، (65) لە سلێمانی، (729) لە دهۆك، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (6376) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (229) هاووڵاتی.
- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (1302) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٧) هەولێر، (٢٩٥) سلێمانی، (٣٠٨) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە.
دەرەنجام سێ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کۆردستان تۆمارکرا
- پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٨) ساڵ کە دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوووە.
- پارێزگای هەلەبجە (٢) پۆزەتیڤ، (٢) کچ تەمەنیان (١٨)، (١٤) ساڵ کە دانیشتووی شاری هەلەبجەن، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٣٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٢٢٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ی نیسانی٢٠٢٠