تسـۆنامی ” ئاسۆیێکە هەڕەشە لە سوریا و لوبنان دەکات .. ڕاستیـە یان تەنهـا خەیاڵــە

 

 

لە ماوەی 24 کات ژمێری ڕابـردوو هەر یەکە لە سوریا و لوبـنان نزیکەی 9 بومەلەرزەی یەك بە دوای یەکی بەخـۆوە بینی و ئەمەش هۆشداریەك بوو کە ترسی خستە نێـو دڵی دانیشتوانی ئـەم ناوچـانـە چۆنکە ماوەیەکی زۆرە ئەم دوو ووڵاتە حاڵەتی ئاوای لێ ڕوو نەداوە بە تایبەتی لە کەنارە ئـاویـەکان ،

 

عەبدلموتەلیب شەلەبی بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتیمانی بومەلەرزە لە حکومەتی ڕژێمی ئەسەد گوتی لە مێـژوو دا هەر 250 بــۆ 300 ساڵ جارێك بومەلەرزەیەکی وێرانکەر تۆمار کراوە و دوایین بومەلەرزەی وێـرانکەر ساڵی 1759 ڕوویـدا و ترس هەیە لە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامیەکی نـوێ لـە نـاوچەکە ،

Back to top button