بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند 17 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە، 17 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، تائێستاش كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە 106 كەس.
به‌مه‌ش هه‌ولێر بووه‌ یه‌كه‌م پارێزگا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ زۆرترین تووش بووی ڤایرۆس كۆرۆنای تێدا چاك بووه‌ته‌وه‌
تائێستا لەهەرێمی كوردستان 334 كەس تووشی كۆرۆنا بوون لەوەش 204 كەس چاكبوونەوە و چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Back to top button