له 24 كاتژمێی رابردوو 19 كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/08-5.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبووه‌وه عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زیاتر له هه‌زار حاله‌تی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له سه‌رتاسه‌ری عیراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كودرستانیشه‌وه 19 حاڵه‌تی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌و یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاندووه كه “له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كه حه‌وت له به‌غدا، 1 له سلێمانی، و 2 وله هه‌له‌بجه و چوار له میسان، یه‌ك له واست، یه‌ك كه‌س له به‌سڕه، یه‌ك كه‌س له كه‌ربه‌لا، له موسه‌نا و نه‌ینه‌واش یه‌كی یه‌ك حاڵه‌ت تۆماركراوه”.
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه كه “یه‌ك توشبووی كۆرۆنا له پارێزگای به‌غداد به نه‌خۆشییه‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه‌و جگه له‌وه‌ش 44 توشبووی نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك 4 كه‌س له به‌غداد، 1 كه‌س له سلێمانی، 28 له هه‌ولێر، 4 له كه‌ربه‌لا، 6 له به‌سڕه، 1 كه‌سیش له كه‌ركوك”.
جێی باسه تائێستا هه‌زار و 434 كه‌س توشی كۆرۆنا بون له‌و ژماره‌یه‌ش 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 856 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.